

ناوه‌ندی هه‌ڵه‌بجه دژ به ئهنفالو جینۆسایدی گه‌لی كورد (چاك)داوا له سه‌رجه‌م حزب‌و لایه‌نه سیاسیه‌كانی هه‌ر چوارپارچه‌كه‌ی كوردستان ده‌كات كه له هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوی توركیادا پشتگیری حزبه كوردییه‌كانی باكوری كوردستان به تایبه‌تی ده‌ته‌په بكه‌ن.
له راگه‌یاندنێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست رێنێسانس كه‌وتووه ناوه‌ندی چاك داوای له حزب‌و لایه‌نه سیاسیه‌كانی هه‌ر چوارپارچه‌ی كوردستان كردووه كه هه‌ستی به‌رپرسیارێتیان بپارێزن‌و پشتگیری پارته كوردیه‌كانی باكور بكه‌ن بۆ سه‌ركه‌وتنیان له شاره گه‌وره‌و كوردنشینه‌كانی باكوري كوردستان
ئه‌مه‌ش ده‌قی راگه‌یاندنه‌كه‌ی ناوه‌ندی چاكه؛
گه‌لی كورد له باكوور : به یه‌كگرتووی له هه‌ڵبژاردنه‌كانی 29-3 پیلانی پاكتاوكهرانهی داگیركه‌ران و سازشكاران تێكبشكێنن
جه‌ماوه‌ری تێکۆشه‌ری کوردستان
لایه نه سیاسی و جه ماوه رییه كان
كوردستانیان له باكووری كوردستان
تێکۆشانی گه‌لی کورد له هه‌رچواربه‌شی کوردستان گه‌یشتۆته ئاستێکی هه‌ستیار و ڕۆژانه له‌گه‌ڵ پێشکه‌وتن و په‌ره‌سه‌ندنه‌کاندا، زۆری و زه‌حمه‌تیش دێنه پێشه‌وه .
تێکۆشانی دیمۆکراسی و په‌رله‌مانی له باکووری کوردستان که له نه وه ده كانه‌وه تا ئێستا چه‌ندین قۆناغی سه‌ختی بڕیوه‌و، ده‌ستکه‌وتی گرینگی به‌ده‌ست هێناوه‌و زۆر جاران سه‌رنجی ده‌زگا نێوده‌وڵه‌تیه‌کانی جیهانی ڕاکێشاوه‌ته سه‌ر ناوه‌ڕۆکی کێشه‌که وه‌ک کێشه‌ی میله‌تێکی چه‌وساوه‌و زۆرلێکراو , نه ته وه یه ك که له قۆناغه‌کانی سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی کۆماری تورکیادا چه‌ندین جار دووچاری کۆمه‌ڵکوژی سور و دوای ئه‌وه‌ی دووچاری کۆمه‌ڵکوژی سپی و پاکتاوی ڕه‌گه‌زی بۆته‌وه .ده‌وڵه‌تی تورکیا که به هزری شۆڤێنی تۆرانی و وه‌ک کێشه‌ی ئاسایش له کورد ئه‌ڕوانێ له به‌رانبه‌ر تێکۆشانی گه‌له‌که‌ماندا نه‌ک به‌ته‌نیا له باکوور له باشوور‌و به‌شه‌کانی دیکه‌ی کوردستانیش زۆر نیگه‌رانه .
بڕیاره له 29-3-2009 دا ، له تورکیا و باکووری کوردستان هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانی ئه‌نجام بدرێت، ده‌وڵه‌تی تورکیا له لایه‌ک هه‌وڵ ئه‌دات له ژێرناوی هه‌ڵبژاردن شیوه‌یه‌کی دیموکراسیانه نیشانی ئه‌وروپا و جیهانی ده‌ره‌وه بدات و له لایه‌که‌ی دیکه کاتێ ئه‌م مێتۆده په‌یڕه‌و ده‌کات به‌هۆی ترس له کێشه‌ی کورد هه‌وڵی دۆزینه‌وه‌ی ڕێگایه‌ک ئه‌دا تاکو به‌رده‌وام چاره‌نووسی دۆڕاندن له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا بۆ کورد به‌جێبێڵێ, له مبواره دا ده ستی له هیچ نه پاراستووه .
ئێمه وه‌ک ناوه ندی چاک داوا له خه‌ڵکی کورد و لایه‌نه سیاسییه‌کان ده‌که‌ین، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و ڕۆژه مێژووییه‌دا هۆشیار بن و به‌رپرسیارانه هه‌ڵسوکه‌وت بکه‌ن. بۆ ئه‌وه پێویسته ناکۆکی سیاسی و ئایدیۆلۆجیانه به‌لاوه بنرێت و سه‌ره‌تا هه‌ردوو لیستی DTP و HAK-PAR هه‌وڵ بده‌ن ناکۆکییه‌کانیان به‌لاوه بنێن و له‌پێناوی به‌شداری کردن به‌یه‌ک لیست یان ده‌نگدان به كاندیده‌كانی یه‌كتر , چونكه بردنه‌وه‌ی شاره گه‌وره‌كان به تایبه‌ت دیاربه‌كر گرنگییه‌كی ستراتیژی نه‌ته‌وه‌یی بۆ كورد هه‌یه .هه‌وڵی ریككه وتن له‌گه‌ڵ یه‌کتری بده‌ن و نه هیلن تاقه یه ك ده نگی كوردان به فیرۆ بروات , بۆ ئه وه ی ته واوی شاره‌وانییه كان كوردستان له نۆكه ران پاكبكرینه وه .
وه داوا له حیزب، ڕێکخراو و که‌سه‌یه‌تیه‌کانی هه‌رچواربه‌شی کوردستان ده‌که‌ین به هه‌مان شێوه هه‌ستی به‌رپرسیارێتیان بپارێزن و خۆیان له‌و لێدوان و موجامه‌له ی سیاسیانه به‌دووربگرن که ئه‌که‌ونه خزمه‌تی پارتی ده‌سته‌ڵاتداری تورکیا AKP و به‌پێچه‌وانه‌وه هه‌وڵ بده‌ن کوردانی باکووری کوردستان ڕازی بکه‌ن تاکو به‌شێوه‌یه‌کی یه‌کگرتوانه به‌شداری له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا بکه‌ن .
سه‌رکه‌وتنی لیست و پارتییه کوردییه‌کان له هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانیه‌کاندا، هێزو وزه‌یه‌کی ماددی و ڕوحی به چاره‌سه‌رکردنی پرسی کورد له‌و به‌شه‌ی کوردستان ده‌به‌خشێ.
بۆیه هه ر بانگه شه و لیدوانیك له قازانجی AKP و لایه نه توركییه كان دی , ده چیته خانه ی خیانه تی نه ته وایه تییه وه .هاوكات بردنه‌وه‌ی كوردان له هه‌ڵبژاردنه‌كانی 29-3 تاكه وه‌ڵامی به‌جێیه به‌و پیلانانه‌ی له‌سه‌ر كوردی باكووره , كه خه‌ریكه هه‌ندێك لایه‌نی كوردی بخزێنه ناوییه‌وه, كه خۆی له كۆنفرانسی به‌ناو نه‌ته‌وه‌یی هه‌ولێردا چڕ كردۆته‌وه كه زیاتر بۆنی په‌یماننامه‌ی شومی جه‌زائیری لێدێت .هه موو تواناكان بۆ یه كریزی كوردان و سه ركه وتنی لیستی كوردان له هه‌ڵبژاردنه كانی باكوور .
چاودێری كوردۆساید-چاك
نوشته شده توسط هه وال ئاگری روژهه لات در شنبه هشتم فروردین 1388 و ساعت 10:42 قبل از ظهر