تبليغاتX
شه هید زاگروس تولهلدان

ئه‌كه‌فمه ريگه

ئه‌كه‌فمه ريگه

 

هـاوشاري عـه‌زيز ئـه‌ي مه‌ردم سنـه

ئـه‌مه به‌سـه‌رهات شار ئيـوه‌و منـه

بو ئه‌مه خاستر شه‌رح و بـه‌يـان كـه‌م

بـاس گوزه‌شـتـه‌ي شاره‌كه‌مان كه‌م

كلاش هـه‌لـئه‌كيشم، گوچان هه‌لئه‌گرم

ئـه‌كـه‌فـمه ريـگـه به‌ر لـه‌وه بمـرم

رووه‌و حاجي‌ ئاوا، ده‌شت ئه‌گرمه‌ به‌ر

ئــه‌روم بـه‌ره‌و ژور بـه‌ره‌و ئاويه‌ر

بـانـگه‌واز ئه‌كـه‌م لـه ده‌شت و له ده‌ر

ده‌نـگم ده‌نگ باته‌و له كيـف و كه‌مه‌ر

 

ئاويه‌ر گه‌وره

 

ئـــه‌هــاي ئــاويـه‌ر ئـه‌وه مـن هـاتـم

ده‌سـپـه‌روه‌رده‌كـه‌ي ئـاو و هـه‌واتـم

لـه پيـچ پـيچ ريگه‌ي كوچك كيشه‌كـان

بـه هه‌لاك هه‌لاك خوه‌م ئه‌كيـشمه‌بـان

لـه‌سـه‌ر قـولـه‌كـه‌ت وچانـي ئه‌گـرم

ئاره‌ق سـه‌ر و چاو به شـه‌مال ئه‌سرم

ئــه‌چـمه‌نـاو خه‌يـال تـا دا‌ئـه‌نـيشــم

بـه ياد گوزه‌شـته‌ت ئاخ هه‌ل ئه‌كيشـم

بـموه‌خـشـه ئـه‌ووه‌ل سلامم نه‌كـرد

ئـاويـه‌ر خـه‌فـه‌ت لـه بيـرمـيـه‌و بـرد

جـا ئيـسـه سـام ئـــاويـه‌ر گـه‌وره

ره‌فـيـق قـه‌ديـم، نـه‌هـيـن ئـه‌م ده‌وره

وه‌خـتـي گوزه‌شـتـه‌ت تيـرمه‌و بيـرم

بــه حــال زارت تيـر تيـر ئـه‌گـيــرم

راسي چه‌ي پي هات سـه‌فاي خه‌يرزنه

ئــه‌وه‌كـوا جه‌نجال ده‌ور ئـه‌و خـزنـه

خـه‌يره‌ليـاسه‌كـه‌ت نـه‌ما سـه‌يـرانـي

كـانـي ئـارايـش كـويـر بـوو چـاوانـي

مـه‌رزه و بـه‌ره‌زات عـه‌تري نه‌ماگــه

لالــه و زه‌مـه‌قــت كـز و ژاكــيـاگــه

دول ئـه‌سپـانـت ئـه‌سـپي تـيـا نـه‌مـا

بـازار ئه‌سـپ و سـورا هـه‌ل پيـچـيـا

كش و خاموشه سه‌ر چه‌مه‌ن بانـتـات

بـولبـولـي بي ده‌نگ په‌ريـشان و مات

 

ده‌نگ خوه‌ش ريگه‌كه‌ت

 

هيچكام له ده‌نگخوه‌ش ريگه‌كه‌ت نه‌ما

گه‌ل‌گه‌ل و جوق‌جوق بينه‌و له سه‌ر دا

كــوا ئـه‌و كورگــه‌ ‌له وا ئه‌يـانـنـالان

لــه سـوز دلـه‌و لـه‌ سـه‌ر يـالــه‌كـان

«تـاقه‌گولـيـك بووم بـه سـه‌ر يـاله‌وه

عــاجز بووم بـه ده‌س باي شه‌ماله‌وه»

«تـاقه‌گوليـك بـووم بـو خوه‌م ئه‌شنيام

بــاي شه‌مال داي ليم له ريشه كنـيام»

ئه‌ي ئه‌و كوره كواي ئه‌هات به ته‌نيا

ئه‌يخويند له پيچ پيچ ريگه‌ي گورجيا

«ئه‌هاي ميم گورجي خه‌يالي نه‌كه‌ي

ئـه‌و به‌يـنه به‌ستت به‌تالي نـه‌كـه‌ي»

 

باقي سه‌يرانگاكان و ئاسياوه‌كان ئاويه‌ر گه‌وره

 

له كاني چه‌رموگ بو چاله گه‌وره

له كاني كويره‌و ئه‌كه‌فمه ده‌وره

بانه‌هه‌راوت ده‌ره تايلانت

كاني و چناره‌كه‌ي تره‌نه‌ني گيانت

رووه ماماتكه لاوه‌لا تيمه‌و

نه‌سوزه‌و نه‌گول نه قاسپه‌قاسپ كه‌و

دول كش و ماته وه‌ك شار خاموشان

نه‌ده‌نگه‌ي ئاسياو نه‌ ده‌نگه‌ي ئينسان

ئاساري نه‌ما له ئاسياوه‌كان

كوا هاژه‌ي هاره و ده‌نگه‌ي ئاسياوان

ئاسياو گشت خاپور ئاسياوان نه‌ما

په‌پوو ئه‌خويني له جيگه‌يانا

+ نوشته شده توسط هه وال ئاگری روژهه لات در جمعه پانزدهم دی 1385 و ساعت 8:56 قبل از ظهر |

درباره ی شهید زاگرس تولهلدان اولین شهید pkk نو 

شهيد

زاگرس بريتان

  ●نام مستعار(سازمان): زاگرس بريتان

  ●نام اصلی: علی محمدی

  ●محل و سال تولد: 1981- سنندج

  ●محل و سال پيوستن به حزب: 2000 قره داغ

  ●تاريخ شهادت: 23 جولای 2005 -خنیره

+ نوشته شده توسط هه وال ئاگری روژهه لات در یکشنبه دهم دی 1385 و ساعت 8:56 بعد از ظهر |