مانی، سێمبۆلی جۆش و خرۆش و شۆڕشی که‌سایه‌تی- کۆمه‌ڵایه‌تی "

ئێره کوردستانه. ولاتی مانی و مانییه‌کان. مانی فه‌یله‌سووف چه‌ند سه‌د ساڵێک دوای عیسا مه‌سیح له دایک بوو و هه‌وڵی گۆڕانی مرۆڤ و کۆمه‌ڵگای دا. مانی فه‌یله‌سووف هه‌ر به‌م تاوانهشهوه له لایه‌ن سیسته‌می ده‌سهه‌ڵاتداری فارسی ساسانی شکنجه کرا و کووشترا. ئه‌وان که‌سێکیان کووشت که ڕێزی له سرووشت و ئینسان ده‌گرت و جیا له ئازادی و ماف شتێکی دیکه‌ی بۆ جیهان نه‌ده‌ویست. به‌ڵام به کووژرانی مانی، ڕیگه‌ی مانی درێژه‌ی په‌یدا کرد. که‌سانێک ئێستاش له سه‌ده‌ی 21 دا ناوی مانی له سه‌ر خۆیان ده‌نێن و هه‌وڵ ده‌ده‌ن فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌و پڕاکتیزه بکه‌ن. فه‌لسه‌فه‌ی دێمۆکڕاسی و سۆسیالیزم و مافی مرۆڤ و ئێکۆلۆژی. سه‌رۆک ئاپۆ وه‌ک پێشه‌نگێک مانی به ئێمه ناسانده‌وه و که‌سانێکی وه‌ک " یۆسف پیرۆتی" ش ناوی مانیان له سه‌ر خۆیان نا. به‌ڵام مانی و مانییه‌کان له لایه‌ن دهسههڵاتدارانهوه مه‌حکوومن به مه‌رگ. ئه‌گه‌ر چی ئه‌وان هه‌رگیز له مردن نه‌ترساون و هه‌رگیزیش نامرن... هه‌ر وه‌ک چۆم مێژوو نامرێت... ئه‌وه قاتڵانی مانین که مه‌رگی خۆیان مۆر ده‌که‌ن، له ناو لاپه‌ڕه‌کانی مێژوو دا ...
کاتێک ده‌نگ و باسی شه‌هاده‌تی هه‌ڤاڵێک ده‌بیسین، گه‌رده‌لوولی خه‌م هه‌ڵمانده‌گرێت و تۆفان له گه‌ڵ خۆی ده‌مانبات... ئاخ که چه‌ندین و چه‌ند سه‌د جار شارۆچکه‌کانی دڵمان به‌م گه‌رده‌لوولانه وێران بوون.
شه‌هاده‌تی هه‌ڤاڵ یۆسف پیرۆتی ناسراو به " مانی" به چۆکی دا هێناین. به چۆک دا که‌وتین و زمانمان ڵاڵ بوو... به بێده‌نگی گریاین و له جێگه‌وه دڵمان خوێنی فڕێ ده‌دا...
شه‌هاده‌تی مانی له قۆناغێکی هه‌ستیار دا پێک هات. له لایه‌ک ڕێبه‌ری گه‌لی کورد " ڕێبه‌ر ئاپۆ" له زیندان زیادتر له 8 ساڵ له گرتووخانه‌یه‌کی تاکه‌که‌سی دا ڕووبه‌ڕووی ئه‌شکه‌نجه و ژه‌هرخواردن ده‌کراوه و له لایه‌کی دیکه‌ش له زستانی 2007 دا شه‌ڕی گران له نێوان هه‌ڤاڵانی گه‌ریلای PJAK و هێزه‌کانی ڕه‌ژیم دا ڕووی دابوو. شه‌ڕێک که سه‌ره‌تا به شه‌هاده‌تی سێ هه‌ڤاڵ له ناو به‌فر و سه‌رما له کاتی ڕاکردن به هۆی ئۆپێڕاسیۆنی جاش و پاسداڕان له ناوچه‌ی "جه‌هه‌نه‌م ده‌ڕڕه" ی شاری " خۆی" ده‌ستی پێ کرد. سێ گه‌ریلا له ناو به‌فر و سه‌رما ڕه‌ق ببوون و گیانیان له ده‌ست دابوو. له ئه‌نجامی تۆڵه‌ی شه‌هاده‌تی ئه‌وان و زۆر بوونی فشاری هێزه‌کانی ده‌وڵه‌ت دا ههلیکۆپتێڕێک به‌ردراوه و زیادتر له 100 جاش و پاسداڕ به سزا گه‌یشتن که له ناویان دا چه‌ندین فه‌رمانده‌ی گه‌وره‌ی سپای ئێران و ته‌نانه‌ت جاشه‌کانی مه‌هاباد و بۆکانیش به‌رچاو ده‌که‌وتن...
ڕه‌ژیم وه‌حشی ببوو. له هه‌ر لایه‌ک هه‌وڵی ده‌دا به پاره و به‌رتیل و به چه‌ک و کاتیۆشا و فڕۆکه و هه‌لیکۆپتێر گه‌ریلاکانی PJAK شه‌هید بخات و به دیلیان بگرێت. سه‌ره‌تا حاشایان له‌وه ده‌کرد که ههلیکۆپتێڕهکهیان به هۆی ڕاکێتی گه‌ریلاکانی PJAK که‌وتبێته خواره‌وه و ئیدیعایان ده‌کرد که کێشه‌ی ته‌کنیکی و ڕه‌وشی هه‌وا بووه‌ته هۆی ئه‌و ڕووداوه. به‌ڵام دواتر کاتێک که دیمه‌نه‌کانی که‌وتنه خواری ئه‌و ههلیکۆپتێڕه به ڕۆکێتی گه‌ریلاکان بڵاو کرایه‌وه و هێندێک ڕاگه‌یاندنی بیانیش له وێنه‌ی " BBC " و ڕادیۆ " فه‌ردا" و ... هتد، دانیان به‌وه نا که ئه‌و ڕووداوه و کووژرانی هێزه‌کانی ڕه‌ژیم به هۆی شه‌ڕی گه‌ریلا بووه، ڕه‌ژیمی ئێرانیش هارتر له جاران که‌وته خۆ و دانی به‌وه نا که شه‌ڕی گه‌ریلا کاره‌ساته‌که‌ی پێک هێناوه و به تۆڵه‌ی کووژرانی نۆکه‌ران و خایینانی خۆی، هه‌وڵی زۆرتری دا بۆ شه‌هید کردنی باشترین ئه‌ندامانی پله به‌رزی گه‌ریلا.
له ڕاستی دا بۆ ڕه‌ژیم شه‌ڕ ببووه شه‌ڕی حه‌یسییه‌ت... شتێک که هه‌رگیز نه‌یانبووه و هه‌میشه له ده‌ستیان داوه...
له‌م نێوه دا بوو که هه‌ڤاڵانێکی وه‌ک " دوکتور ئافات، مادۆڕا، تێکۆشین، شاهین زه‌روان، دیجله فورات، مانی کیاکسار و ... " هه‌ر کام له لایه‌ک و له شوێنێک که‌وتنه به‌ر هێرشی دڕندانه‌ی ڕه‌ژیم و گیانی پڕ له شکۆیان به فیشه‌کی نه‌یاران و خایینان فیدا کرا...
له ڕاستی دا هه‌ر کام له‌م هه‌ڤاڵانه، له باشترین هه‌ڤاڵانی ئێمه بوون.
ساڵی 2006 و ده‌ستپێکی 2007 زۆر گه‌ریلای باشی PJAK له شه‌ڕی هێزه‌کانی ئێران دا گیانی خۆیان له ده‌ست دابوو. هه‌ڤاڵانێکی زانا و فیدایی وه‌ک " زیلان په‌پووله، ئاگر ئورفا، هێرش کارزان، دڵخواز بینگوڵ، فه‌رهاد په‌پووله، منزوور دێرسیم، خۆشمێر، ئاکیف بۆکانی، سیروان ناری و ... " کاروانێکی به‌ر له شه‌هاده‌تی مانی و هه‌ڤاڵانی دیکه بوون. هه‌موو ئه‌م هه‌ڤاڵانه له باشترین که‌سایه‌تییه‌کان بوون، زاناترین و له هه‌مان کات دا فیداکارترین... هه‌میشه مرۆڤه فیداییه‌کانن که خۆیان بۆ کار و خه‌بات ده‌ده‌نه پێش و مه‌ترسیش هه‌ر بۆ پێشه‌نگترین که‌سه‌کانه. هه‌ر بۆیه‌شه که مه‌رگ زۆر جاران زووتر له کاتی خۆی ده‌گاته سه‌ریان و ده‌بنه سه‌مبۆل و مێتۆدی شۆڕشی بێ پسانه‌وه‌ی گه‌لی ئێمه...
له ناو حه‌ره‌که‌تی ئاپۆئیستی دا زۆر هه‌ڤاڵ شه‌هید بوون و گیانیان له ده‌ست داوه که هه‌ر کامه‌یان ڕۆمانێکی پێویسته. ژیانی هه‌ڤاڵان و که‌سایه‌تییان بێ وێنه‌یه. ئه‌وه‌ش جێگه‌ی شانازییه که PKK و PJAK له که‌سانێک پێک هاتوون که شاگردانی سه‌رۆک ئاپۆن و زانایه‌تی و فیدایه‌تی و خۆ دوورگرتن له به‌رژه‌وه‌ندی تاکه‌که‌سی و هه‌یه‌جان بۆ کار و نه‌وه‌ستان و پۆڵایین بوون و پێشه‌نگایه‌تی بۆ هه‌ڵگرتنی قوورسترین باره‌کان له شاخه‌کان و گونده‌کان و شاره‌کان، تایبه‌تمه‌ندی هه‌ره به‌رچاوی ئه‌وانه. هه‌ر بۆیه‌شه که PKK بووه‌ته شتێک که ناسینی بۆ هه‌ر که‌س ئیمکانی نییه و زۆر که‌س له ڕووی نه‌زانی باسی ده‌که‌ن و تا نه‌چنه ناو قووڵایی ئه‌م حه‌ره‌که‌ته و سه‌رۆک ئاپۆ و شاگرده فیداییه‌کانی نه‌ناسن، ناتوانن پێی ئاشنا بن.
مانی یه‌کێک له‌م که‌سانه بوو که هه‌ر له سه‌ره‌تاوه حه‌زی له PKK و سه‌رۆک APO ده‌کرد. له شاری مه‌هاباد له ناو بنه‌ماڵه‌یه‌کی مامه‌ش دا له دایک ببوو و هه‌ر له سه‌ره‌تای لاویه‌تی خۆی دا له گه‌ڵ گیرانی سه‌رۆک ئاپۆ کاریگه‌رییه‌کی گه‌وره‌ی وه‌رگرت و به‌ڵێنی دا بۆ باشتر ناسینی ئه‌م بزاڤه بکه‌وێته خۆ. ئه‌و هێدی هێدی ده‌ستی کردبوو به خوێندنه‌وه‌ی هێندێک له کتێبه شۆڕشگهرییهکان و به تایبه‌ت حه‌زێکی زۆری له " چێ گیڤارا " و هه‌ڤاڵ " عه‌گید " ده‌کرد. هه‌ر بۆیه‌ش هه‌میشه کڵاوێکی چێ گیڤارایی له سه‌ر ده‌کرد و پیپێکی ڕه‌شی به ده‌سته‌وه بوو. ئه‌مه سه‌ره‌تای وه‌جۆش هاتنی ڕووحی شۆڕشگه‌ری ئه‌م هه‌ڤاڵه بوو.
له ڕاستیدا عه‌زه‌مه‌تی حه‌ره‌که‌تی ئاپۆچی له ڕۆژهه‌ڵات لێره دا ده‌رده‌که‌وێت که که‌سانێکی له وێنه‌ی مانی وه‌جۆش و حه‌ره‌که‌ت خستبوو. ئه‌وه له کاتێک دا بوو که تێکچوونی شۆڕشی چه‌پ له یه‌کیه‌تی سۆڤیه‌ت له لایه‌ک و تێکڕووخانی وره و ئیڕاده‌ی پارته‌کانی کلاسیکی ڕۆژهه‌ڵات له وێنه‌ی " حدکا " و " کۆمه‌ڵه " و پاسیڤ بوونیان له ناو گه‌ل و خه‌بات دا له لایه‌کی دیکه، ڕه‌وشێکی بێ باوه‌ڕی له ناو گه‌ل دا په‌ره پێ دابوو و که‌س بڕوای به شۆڕش نه‌مابوو. گرتنی سه‌رۆک ئاپۆ له لایه‌ن ڕه‌ژیمی تورک و ئامه‌ریکا و ئینگلیس و یونان و که‌نیا و ئیسڕائیل و ... هتد، و ڕاده‌ست کردنه‌وه‌ی به ڕه‌ژیمی تورک له کۆمپلۆیه‌کی ناونه‌ته‌وه‌یی دا، سه‌ره‌تایه‌ک بوو بۆ وه‌جۆش که‌وتنی خوێنی غیره‌تی نه‌ته‌وه‌یی گه‌له‌که‌مان و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که زۆر که‌س به ته‌واوی ئه‌م ڕێبه‌ره گه‌وره و کاریزمایهیان نه‌ده‌ناسی، به‌ڵام له دڵ دا خۆشه‌ویستیان هه‌ست پێ ده‌کرد و یه‌که‌مین پۆلۆکانی شۆڕش و ئیڕاده‌یان داگیرسانده‌وه.
ساز بوونی که‌مپی " قه‌ره‌داغ " و سیسته‌ماتیک کردنی خه‌بات له ڕۆژهه‌ڵات له لایه‌ن هه‌ڤاڵانه‌وه و دواتر هێرشی ڕه‌ژیم له ڕیگه‌ی YNK بۆ سه‌ر قه‌ره‌داغ و شه‌هاده‌تی چه‌ندین هه‌ڤاڵ له وێنه‌ی " زانا و ته‌وار و هیوا و تانیا و ڕوناهی و ... هتد" که باشترین ڕۆڵه‌کانی مه‌هاباد و سنه و کرماشانیان له ناو دا بوو، کاریگه‌رییه‌کی گه‌وره‌ی کرده سه‌ر مانی و ئه‌و لاوانه‌ی که جۆش و خرۆشی شۆڕش و ئیڕاده و باوه‌ڕی له ناویان دا په‌ره‌ی ده‌گرت و هه‌وڵی ناسینی PKK یان ده‌دا و کتێبه‌کانی سه‌رۆکایه‌تیان وه‌ده‌ست ده‌هێنا و که‌وتبوونه بیری ئاڵته‌رناتیڤ بوون له هه‌مبه‌ر دزان و داگیرکه‌رانی وڵاته‌که‌مان...

مانی دواتر له ساڵه‌کانی سه‌ره‌تای 2000 چووه زانکۆی شاری ئورمیه و له‌وێ ده‌ستی به خوێندن کرد. هه‌ر له‌وێ بوو که توانی به ده‌یان لاوی خوێن گه‌رمی ئاپۆچی له شاره‌کانی مه‌هاباد و ئورمیه و خۆی و ماکۆ و سنه و مه‌ریوان ببینێت و شان به شانی ئه‌وان به دامه‌زراندنی یه‌که‌مین گۆڤاری تایبه‌ت به ژنان به ناوی " زیلان " و گۆڤاری ئه‌ده‌بی کۆمه‌ڵایه‌تی " ڕۆژا نوو" هه‌نگاوی هه‌ڵێنێت.
مانی سه‌رتاپا جۆش و خرۆش بوو. که‌سایه‌تییه‌کی تایبه‌ت بوو. چاویلکه له چاو و پرچی درێژ کردبوویه‌وه و کڵاوه گیڤاراییهکهی سه‌رنجی مرۆڤی به‌ره‌و خۆی ڕاده‌کێشا. ده‌نگ و قسه کردن و ساده‌یی و فیداکارییه‌که‌ی بێ وێنه بوو. هه‌ر که‌سی به‌ره‌و خۆی ڕاده‌کێشا. ته‌واو ببو به که‌ساێکی ڕه‌وشه‌نبیر. ڕهوشهنبیرێک که نه وه‌ک ڕهوشهنبیرهکانی دیکه، ترسه‌نۆکانه له هه‌مبه‌ر دۆزی گه‌له‌که‌ی سه‌ری بخاته ناو لاکی خۆی یان لاق له سه‌ر لاق دابنێت و ته‌نیا قسان بکات و له خۆ بایی بێت. نا. به پێچه‌وانه‌وه، ئه‌و رهوشهنبیرێکی ڕاسته‌قینه بوو. ئه‌و باوه‌ڕی به شۆڕش و گۆڕان هه‌بوو. شتێک به ناوی له خۆ بایی بوون و نه‌فره‌ت و تووڕه‌یی له‌و دا به‌دی نه‌ده‌کرا. هه‌میشه شۆخی ده‌کرد و جیا له قسه‌ی شیرین و خۆش و جۆش و خرۆش له ئاکار دا شتێکی دیکه‌ت نه‌ده‌دیت. فیداکارانه کاری ده‌کرد و هه‌وڵی به ڕیکخستن کردنی زۆرتری کچان و کووڕانی ناو زانکۆی ده‌دا و هه‌وڵی ده‌دا له گه‌ڵ هه‌ڤاڵانی چیا پێوه‌ندی بگرێت و چرکه به چرکه‌ی ژیان و خه‌ونه‌کانی ببووه ئه‌ندێشه‌ی سه‌رۆک APO و گه‌ریلا...
مانی له سه‌رده‌می پێشکه‌وتنی خیانه‌تی هێندێک لایه‌ن، هه‌ڵوێستێکی له وێنه‌ی هه‌ڵوێستی شه‌هید " زاگرۆس" و هه‌ڤاڵانی شۆڕشگه‌ری گرته به‌ر و هه‌ر بۆیه‌ش بوو که له کاتی ده‌سهه‌ڵاتداری " ئۆسمان " و هێندێک تهسفییهکار دا، تووشی هێندێک ناخۆشی له لایه‌ن ئه‌وانه‌وه هاتبوو. به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی که هێزی خیانه‌ت به ئاسانی تێکشکان، مانی باشتر له جاران ده‌ستی به خه‌بات کرده‌وه. ئه‌گه‌ر چی هه‌رگیز شتێک به ناوی ڕاوه‌ستان له که‌سایه‌تی ئه‌و دا به‌دی نه‌ده‌کرا...
مانی له زانکۆی ئورمیه له دامه‌زراندنی ناوه‌ندی " ڕووناهی" که ناوه‌ندێکی کوردی خوێندکاران بوو بۆ کار و باری کولتوری، ڕۆڵێکی سه‌ره‌کی هه‌بوو. له کاتێک دا که چه‌ندین ساڵ خوێندکارانی ئاپۆچی له ئورمیه له ساڵڕۆژی کاره‌ساتی " حه‌له‌بچه" به‌رنامه‌ی تایبه‌تیان به‌ڕێوه ده‌برد و له ناو ئه‌و ڕێ و ڕه‌سمه دا ڕووحی کوردایه‌تی و شۆڕ‌شیان له ناو دڵی به هه‌زاران به‌شدار بوو وهخرۆش ده‌خست، مانیش ڕۆڵێکی پێشه‌نگی هه‌بوو له‌م ڕی و ڕه‌سمانه دا. به‌ڵام دواتر به هۆی ئه‌وه‌ی که ڕه‌ژیم له زۆر بوونی به‌شداری خه‌ڵک و به ڕێکخستن کردنی به‌رنامه‌که له لایه‌ن لاوانی ئاپۆجی ترسی که‌وتبووه ناو ، ڕیگه‌ی نه‌ده‌دا به به‌ڕێوه چوونی ئه‌و ڕێ و ڕه‌سمه. له گه‌ڵ هه‌موو ئه‌م زهحمهتییانهش دا بوو که هه‌ڤاڵ مانی و هه‌ڤاڵانی دیکه بڕیاڕیان دا که ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ڕاستی هێرشی ڕه‌ژیم بێن و بشگیرێن، ئه‌وا ڕێ و ڕه‌سمی حه‌له‌بچه به‌ڕێوه ببه‌ن. هه‌ر بۆیه‌ش له کاتی به‌ڕیوه چوونی مه‌ڕاسیمی حه‌له‌بچه دا له ساڵی 2004 هه‌ڤاڵ مانی له لایه‌ن ئیتلاعاته‌وه له کاتی هێرش و ڕه‌ش بگیری به‌شداربووان له ئورمیه، گیرا و وه‌ک ئێدیتۆڕێکی به‌رنامه‌که له ئینفیرادییهکانی ئیتلاعات تووشی شکه‌نجه و ئازاری ئیتلاعات هات... به‌ڵام مانی هه‌رگیز وچانی نه‌دا و به به‌رخۆدانی بێ وێنه‌ی خۆی وڵامی فاشیسته‌کانی دایه‌وه و زیندان نه ته‌نیا وره‌ی تێک نه‌شکاند ، به‌ڵکوو ڕووحی که‌ماڵی پیر و مه‌زلووم دۆغانی باشتر هه‌ست پێ کرد و دوای ده‌رکه‌وتنیش له زیندان باشتر و قاییمتر له جاران خه‌باتی خۆی درێژه پێ دا...
شه‌هاده‌تی ڕۆژانه‌ی هه‌ڤاڵان و دواتر ئاماده‌کاری بۆ ساز بوونی PJAK و له هه‌مانکات دا ڕه‌وشی دژواری سه‌رۆکایه‌تی و گه‌ل، ڕێگه‌ی به مانی نه‌ده‌دا که زۆرتر له‌وه له زانکۆ بمێنێته‌وه و به پێویستی زانی که ته‌ڤلی هێزه‌کانی گه‌ریلا بێت. ئێمه زۆر جاران له زانکۆ سه‌ردانی مانیمان ده‌کرد و ته‌نانه‌ت له ژووره‌که‌ی که له گه‌ڕه‌کی " فه‌رهه‌نگیان" به کرێی گرت بوو ، زۆر جاران تا دره‌نگانێک قسه‌مان ده‌کرد و پلانی کار و خه‌باتمان داده‌نا. به‌ڵام به چوونی مانی بۆ شاخ کاتێک چوومه‌وه ئورمیه، هه‌ستم به‌وه ده‌کرد که هێزێکی گه‌وره له‌م شاره ڕۆیشتووه. ئه‌گه‌ر چی به ده‌یان کادر و خوێندکاری ئاپۆچی کوڕ و کچی دیکه له زانکۆی " نازلوو'" و زانکۆکانی دیکه هه‌بوون که خه‌باتیان ده‌کرد...
مانیم دواتر چه‌ند جاری دیکه له چیاکانی قه‌ندیل دیته‌وه. ئه‌و جاره‌یان ته‌واو له شێوه‌ی گیڤارا بۆ شێوه‌ی هه‌ڤاڵ " عه‌گید " سیمای گۆڕا بوو. ته‌واو ته‌واو گه‌ریلا بوو. گه‌ریلایه‌کی ڕاسته‌قینه. مانیش وه‌ک فه‌یله‌سوف مانی و هێندێک هه‌ڤاڵ گۆشتیان نه‌ده‌خوارد. ئه‌وه‌ش ڕێز گرتن بوو له سرووشت و گیانداران. مانی هه‌میشه جۆش و خرۆش بوو، ئینجا ئه‌و جۆشه به ده‌یان قات، له ناو که‌سانی وه‌ک خۆی دا زۆرتر ببوو. شه‌و و ڕۆژ له شاخیش ڕاوستانی نه‌بوو. فیداکاری و کار ببووه ژیان و که‌سایه‌تی ئه‌و. مانی و هه‌ڤالانی PJAK نموونه‌ی فیداکاری زانست و په‌روه‌رده و خه‌بات و کار و تێکۆشین بوون. که‌س له که‌مپی PJAK ڕاوه‌ستانی نه‌بوو. له ناو به‌فر و سه‌رما و تۆفان و با و گه‌رما و تۆز و هه‌وراز و نشێو دا، گه‌ریلای PJAK له چالاکی و په‌روه‌رده و خه‌بات و کار دان. مانی خه‌وی نه‌بوو. کار و کار و کار... نووسین و نووسین و نووسین. نۆبهتچییهتی و نۆبهتچییهتی و نۆبهتچییهتی... ڕێگه پێوان و ڕێگه پێوان و ڕێگه پێوان... ئه‌و له گه‌ڵ شه‌هیدانێکی وه‌ک " ئاکیف و زاگرۆس و زیلان و سیروان و خۆشمێر و هێرش کارزان و منزوور و دڵخواز و ...هتد" کاری ده‌کرد. که‌مپی PJAK دواتر ببووه که‌مپی شه‌هیدان. زۆر که‌سم له‌وێ دیتن که دواتر شه‌هید که‌وتن و به ده‌یان لاوی تازه‌ش که ده‌هاتن و درێژه‌ی ڕێگه‌ی ئه‌وانی پێش خۆیان ده‌دا. به‌ڵام باوه‌ڕم به مه‌رگی هیچیان نییه. ئێستاش مه‌رگی ئه‌وان بۆم هه‌زم نابێت. مانی ڕۆیشت و ڕۆیشت تا زستانی 2007 له گوندێکی ده‌ور و به‌ری ئورمیه له ناو به‌فر و سه‌رما دا خوێنی به ده‌ستی هێزه‌کانی ڕه‌ژیمی ئێران له گه‌ڵ چه‌ند هه‌ڤاڵی کچ دا ڕژایه ناو به‌فر و زه‌وی...
ئایا زه‌وی توانای هه‌بوو که خوێنێکی پڕ له جۆش و خرۆش له خۆی دا ڕابگرێت؟! ئایا بوومه‌له‌رزه ساز نه‌بوو؟! مانی ... ڕۆیشت... ته‌رمه‌که‌ی تا ئێستاش دیار نییه و ڕهکیم له ته‌رمه‌که‌شی ده‌ترسا. نه‌کا جۆشێکی گه‌وره له ناو خه‌ڵکی مه‌هاباد دا ساز بکات و بۆ سه‌رهه‌ڵدان وه‌گه‌ڕیان بخات. وه‌ک چۆن ده‌یان که‌سی تا ئێستا وه‌گه‌ڕ خستبوو.
ئێمه به شه‌هاده‌تی مانی له‌رزین... ئێمه زمانمان گیرا. به‌ڵام به‌ڵێن ده‌ده‌ین لانی که‌م تا ڕاده‌یه‌ک بتوانین لایقی جۆش و نه‌سره‌وتن و خوێن و که‌سایه‌تی ئه‌و بین. به‌ڵێن ده‌ده‌ین که هه‌وڵ بده‌ین ڕێگه‌ی مانی و سیمای مانی و مانییه‌کان قه‌ت ون نه‌که‌ین. کوردستان وڵاتی مانی و مانییهکانه و ده‌بێ به‌م یه‌که‌ش شانازی بکات... هه‌ر وه‌ک چۆن ئێمه شانازی پێوه ده‌که‌ین...
+ نوشته شده توسط هه وال ئاگری روژهه لات در شنبه بیست و دوم اردیبهشت 1386 و ساعت
11:30 بعد از ظهر |