
زاپ:
به پێی ئه‌و ئاگاداریانه‌ی که له ناوچه‌ی زاپ وه‌ده‌ست هاتوون، ئه‌رته‌شی تورک له دوای یه‌ک حه‌فته شه‌ڕ و هێرشکاری و ئۆپێڕاسیۆن له دژی گه‌ریلاکانی هێزی پاراستنی گه‌ل HPG و له کاتێک دا که خه‌یاڵی وه‌ده‌ست خستنی ناوچه‌کانی " زاپ " یان له سه دابوو و به پشتگیری زانیاریه‌کانی ئامه‌ریکا، تورکیا و ته‌نانه‌ت ئێران و هێندێک هێزی دیکه‌ی هه‌رێمی که‌وتبوونه ناو شه‌ڕێکی به‌رفراوان، هه‌مێستاکه خه‌ریکه سه‌ربازه‌کانی خۆی کۆ ده‌کاته‌وه و له هه‌ڵاتن و ڕاکردنێکی به په‌له دایه.

یه‌کێک له ڕۆژنامه‌وانان به ناوی " ئا. ئاڵتان " له ناوچه‌ی " زاپ " ڕایگه‌یاند که : ئه‌رته‌شی تورک خه‌ریکه بارگه و بنه‌ی خڕده‌کاته‌وه و به‌ره‌و پایه‌گاکانی خۆیان له ناوچه‌کانی " ئامێدی " و ...هتد ده‌گه‌ڕێنه‌وه.
ئه‌وه له کاتێک دایه که به ده‌یان و سه‌دان سه‌ربازی تورک له ناوچه‌کانی شه‌ڕ له هه‌رێمی " زاپ " به جێ ماون و له گه‌ماڕۆی گه‌ریلاکان دا ماون، به جۆرێک که نه ڕێگه‌ی چوونه پێشیان هه‌یه و نه ڕێگای گه‌ڕانه‌وه و ڕاکردن...
له لایه‌کی دیکه هه‌ڵاتن و ڕاکردنی سه‌ربازانی تورک و کشانه‌وه‌یان له لایه‌ن خه‌ڵکی ڕۆژهه‌ڵاتیکوردستانیشه‌وه ده‌نگی داوه‌ته‌وه و له هه‌ر شوێنێکی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان بووه‌ته ده‌نگ و باسی سه‌ره‌کی خه‌ڵک و جێگه‌ی خۆشی و ڕه‌زامه‌ندی گه‌له‌که‌مانه...
شه‌ڕ و پێکدادان له نێوان گه‌ریلاکانی ئازادی خوازی کورد و ئه‌رته‌شی داگیرکه‌ری تورک هێشتا به‌رده‌وامه...



