
ئه‌مه‌ریكا، تورکیه‌و ئێران
هونه‌ر، له‌كاتێكدا كه ئاماژه‌ی به‌وه كرد تا ئێستا PJAK شه‌ڕی تورکیه‌ی نه‌كردووه، به‌ڵام تورکیه به‌مدواییه به‌فڕۆكه هێرشی كردووه‌ته سهریانو 6 گه‌ریلای به‌شی راگه‌یاندنی لێكوشتوون، وتی «چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر سه‌رۆكی هێزه زه‌مینییه‌كانی تورکیه «ئوركهر باشبوغ»، به‌ڕه‌سمی دانی به‌وه‌دا نا كه رێكه‌وتنی نهێنی سه‌ربازییان له‌گه‌ڵ ئێران‌دا هه‌یه‌و هه‌ردوو وڵاتیش كار‌و پلانی هاوبه‌شیان له‌دژی PKK و PJAK هه‌یه‌و زانیاریی ئیستیخباراتی له نێوان خۆیاندا ده‌گۆڕنه‌وه».
ئه‌و ته‌ئكیدی له‌وه‌ش كرده‌وه كه تورکیه خه‌ریكی مهشقو راهێنانی هێزه‌كانی ئێران‌و ئاماده‌كردنیانه بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌ریلاو وتی «شارهزاییو ته‌كنیكی سهربازییو كاری مخابه‌راتی ئێران بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌مجۆره شه‌ڕه زۆر لاواز‌و ئاست نزمه، به‌ڵام تورکیه به پێچه‌وانه‌وه خاوه‌نی ته‌كنیك‌و ئه‌زمونێكی كه‌ڵه‌كه بووه‌و هه‌موو شاره‌زایی خۆی خستووه‌ته خزمه‌ت ئێرانه‌وه».
هونه‌ر سه‌رسوڕمانی خۆی به‌رامبه‌ر به‌وه ده‌ربڕی كه ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریكا به‌ڕاستی ده‌یه‌وێت ئێران بگۆڕێت ئه‌وا ئێمه ئۆپزیسیۆنێكی كارا‌و گه‌وره‌ین كه‌چی رێ ناكه‌وێ له‌گه‌ڵمان، ئه‌و وتی «ئێمه له‌وه به‌گومانین كه ئه‌مه‌ریكا به باشی له‌ئێمه تێ ناگات، هه‌ڵبه‌ته باش له‌وه به‌ئاگاین تورکیه به‌رده‌وام راپۆرتی سیخوڕی ئه‌دات به‌وڵاته یهكگرتووهكانو به‌وه تاوانبارمان ده‌كات كه PJAKیش هه‌ر PKKیه، كه له‌ڕاستیشدا وا نییه».
دوو بنه‌مای ستراتیجی
هونه‌ر، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه PJAK پارتێكی وابه‌سته به PKK نییه‌و سه‌ربه‌خۆیه، ئامانجی پارته‌كه‌شیان ئازادی بۆ كوردستان‌و دیموكراسییه بۆ ئێران، ئه‌و وتی «ئێمه هێزێكی نه‌ته‌وه‌په‌رست نین‌و زۆر باوه‌ڕیشمان به‌سنووری جوگرافی نییه، ئه‌گه‌ر گه‌لی ئێمه ئازاد بێت‌و كۆمارێكی دیموكراسی له‌تاراندا بێتهسهركار، ئه‌وا قبوڵمانه».
ئه‌و ته‌ئكیدی له‌وه كرده‌وه كه ئامانجیان روخاندنی كۆماری ئیسلامی نییه، به‌ڵام هه‌موو كۆششیان بۆ ئه‌نجامدانی گۆڕانكارییه‌و وتی «ئێمه ته‌نها بزاڤێك نین كار بۆ به‌دیهێنانی مافی كوردان بكه‌ین، ئێران موزائیكی گه‌لانه، ئێمه قبوڵ ناكه‌ین زوڵم لهئازهر و بلوچ و عه‌ره‌ب و هیچ كهمایهتییهك بكرێت لهئێرانداو كار بۆ چه‌سپاندنی دیموكراسی له‌سه‌رتاسه‌ری ئێران‌دا ده‌كه‌ین».
هونه‌ر هێمای به‌وه‌ش كرد كه ستراتیجی PJAK له‌سه‌ر دوو بنه‌ما بنیات نراوه: یه‌كێكیان كاركردنه له‌ئاستی سه‌رتاسه‌ری ئێران‌و نزیك كه‌وتنه‌وه‌یه له‌هێزه دیموكراسییه‌كانی گه‌لانی ئێران، كه ئه‌مه‌ش زیاتر دهستكراوهو هێزیان ده‌داتێ له‌چوارچێوه‌یه‌كی گه‌وره‌دا كار بۆ به‌دیموكراتیزه‌كردنی ئێران‌و به‌دیهێنانی مافی كورد بكه‌ن. له‌هه‌مانكاتیشدا بنه‌مایه‌كی ستراتیجی دیكه‌یان گرتنه‌به‌ری سیاسه‌تێكی نهتهوهیییه له‌گه‌ڵ هێزه كوردهییه دیموكراسییه‌كاندا.
له‌وه‌ڵامی ئه‌وه‌شدا كه هه‌ریه‌ك له‌كۆمه‌ڵه‌و حیزبی دیموكرات باس لهفیدراڵییهت ده‌كه‌ن بۆ چاره‌سه‌ری مه‌سه‌له‌ی كورد له‌رۆژهه‌ڵاتی كوردستاندا، هونه‌ر وتی «له‌بیرمه كاتی خۆی من له به‌یروت بووم، ساڵی 1984 یان 1985 بوو كه دكتۆر قاسملو له‌میانه‌ی چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ گۆڤارێكی لوبنانی، ده‌رباره‌ی ئامانجی ئه‌و كاتی PKK وتبووی: ئه‌وان دروشمی سه‌ربه‌خۆییان هه‌ڵگرتووه، دیاره له‌دڵی هه‌ر كوردێكی چوار پارچه‌كه‌دا، كوردستانێكی ئازاد ده‌ژی، ئه‌مه خهونو خه‌یاڵێكی باشه، به‌ڵام من پشتگیری لێ ناكه‌م».
پاشان ئه‌و وتی «ئێستاش ده‌رباره‌ی خواستی فیدرالی كۆمه‌ڵه‌و دیموكرات، من ده‌ڵێم گرنگ دروشم‌و قسه نییه، به‌ڵكو گرنگ ئه‌وه‌یه تا چه‌ند كۆشش‌و رێكخستن‌و كار بۆ ئه‌و ئامانجه ده‌كه‌ن؟ به‌لای ئێمه‌وه ئه‌وه گرنگه كه كورد له‌م دۆخه‌ی ئێستای رزگار بێت، به‌دیهێنانی ئه‌مه‌ش به بڕوای ئێمه به‌بێ سه‌قامگیركردنی دیموكراسی له‌سه‌رتاسه‌ری ئێران‌دا مه‌حاڵه».

هونه‌ر ئه‌و هه‌واڵانه‌شی به‌توندی به‌درۆخسته‌وه كه هه‌ندێ لایه‌نی كوردیی‌و شیعه‌ی ئێران ده‌یكه‌ن سه‌باره‌ت به‌وه‌ی PJAK ده‌ستی له‌شه‌ڕو دژایه‌تی به‌ئێران هه‌ڵگرتووه، له‌كاتێكدا ئه‌و ته‌ئكیدی له‌وه كرده‌وه ئه‌وان شه‌ڕخواز نین‌و ئه‌و شه‌ڕه‌ی ده‌یكه‌ن به‌سه‌ریاندا سه‌پێنراوه‌و بۆ به‌رگریكردنه له‌خۆیان، وتی «له‌كۆتایی هه‌فته‌ی رابردودا هێزه‌كانی PJAK نۆ پاسداریان له‌مه‌ریوان كوشت، ته‌نها له‌مانگی مایسی رابردوودا 145 سه‌ربازو پاسدار‌و ئه‌فسه‌ری ئیتلاعاتمان كوشتووه، ته‌نانه‌ت له‌چالاكییه‌كی بێوێنه‌دا له‌تاران PJAK سهرگوردێكی سه‌ر به‌ئیتیلاعاتی كوشت.
ئاوێنه
















