تبليغاتX
شه هید زاگروس تولهلدان
مسأله‌ی پ.ک.ک مسأله‌ی تمام کردستان

 

 است. تمامی کردها باید در مقابل ملت

 

خود احساس مسولئیت کنند.

 

 

 


اگر پ.ک.ک تروریست بود الان مثل طالبان

 

 نیست و فنا شده‌ بود. پ.ک.ک یک

 

 فرهنگ است، یک ایدئولوژی آغشته‌ به

 

 

خون جوانانمان است. ما برای آزادی

 

 کردستان از یوغ استعمار ترکیه‌ ، ایران،

 

 سوریه‌ از پای نخواهیم نشت.

 

 

+ نوشته شده توسط هه وال ئاگری روژهه لات در جمعه یازدهم مرداد 1387 و ساعت 12:35 بعد از ظهر |

خه‌ڵکی به‌شه‌ڕه‌فی کوردستان
گه‌لی ناموس پارێزی نیشتیمانپه‌روه‌ر
هه‌ر وه‌ک ده‌زانن زه‌خت و گوشار و سه‌رکوتی ڕه‌ژیم هه‌ڕ ڕۆژ بۆ سه‌ر گه‌له‌که‌مان زۆرتر ده‌بێت و جار له‌ گه‌ڵ جار کاره‌ساتی وه‌ک " گرتن و شکه‌نجه‌ و ئێعدام " په‌ره‌ ده‌ستێنێ. ئه‌وه‌ له‌ کاتێک دایه‌ که‌ هه‌مان ره‌ژیمی پاشڤه‌ڕۆ – واتا کۆماری به‌ ناو ئیسلامی ئێران- به‌ شێوازه‌کانی وه‌ک برسی هێشتنی خه‌ڵک، فشاره‌کانی ئابووری و ده‌رۆنی بۆ سه‌ر تاک تاکی کۆمه‌ڵگا و به‌ تایبه‌تی ژنان و لاوان، وه‌ هه‌روه‌ها بڵاو کردنه‌وه‌ی ماده‌سڕکه‌ره‌کان و له‌ ناو بردنی زمان و ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و به‌ جاش کردن و چه‌کدار کردنی که‌سانی فریو خواردوو، ڕه‌وشێکی میلیتاریستی و سیاستێکی چه‌په‌ڵ و ئاژاوه‌گێڕانه‌ی خستووه‌ته‌ ناو وڵاتی ئێمه‌.
له‌م نێوه‌ دا دوژمنانی گه‌ل به‌ خۆش خه‌یاڵی ئه‌وه‌ی که‌ خاوه‌نی ده‌سهه‌ڵاتێکی خودایین و هه‌ر چی پێیان خۆشه‌ ده‌توانن بیکه‌ن، بۆ بێ ئیراده‌ هێشتنی خه‌ڵکی ئێمه‌ له‌ هیچ جۆره‌ پیلان و به‌رنامه‌یه‌کی فاشیستی ناپرینگێنه‌وه‌ و هاوکات به‌ ڕێگه‌ی به‌ستنی په‌یمان له‌ گه‌ڵ تورکیا و سوریا و زلهێزانی هه‌رێم و ناونه‌ته‌وه‌یی وه‌ک ئامه‌ریکا و هه‌موو لایه‌نه‌کانی به‌رژه‌وه‌ندیخواز، له‌ هه‌وڵی ئه‌وه‌ دان که‌ ته‌مه‌نی جه‌مهه‌وری به‌ ناو ئیسلامی خۆیان درێژتر بکه‌ن و ته‌مه‌نی به‌رخۆدان و خه‌باتی گه‌له‌که‌مان کورت و دۆزی ڕه‌وای نه‌ته‌وه‌ییمان بێ چاره‌سه‌ری بهێڵنه‌وه‌.
به‌ له‌ به‌ر چاو گرتنی ئه‌و کاره‌ساتانه‌ی که‌ ڕۆژ به‌ ڕۆژ و کات به‌ کات له‌ دژی خه‌ڵکی تێکۆشه‌ری ئێمه‌ و به‌ تایبه‌تی که‌سانی پێشه‌نگی بواره‌کانی ماف و ئازادیمان له‌ ئێران و ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ڕوو ده‌دان، بۆمان ده‌رده‌که‌وێت که‌ ڕه‌ژیم به‌ هیوای قوربانی کردنی ڕۆڵه‌کانی گه‌له‌که‌مان و تواندنه‌وه‌ی ناسنامه‌ و هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی و هه‌روه‌ها دور خستنه‌وه‌ی لاوانه‌ له‌ داخوازه‌ ڕه‌واکانی خۆیان بۆ گه‌یشتن به‌ ژیانێکی ئازاد و سه‌ربه‌خۆ !
له‌ گه‌ڵ هه‌موو ئه‌وانه‌ش دا ڕه‌ژیم خۆی باش ده‌زانێت که‌ له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و زوڵم و زۆریانه‌ی دا له‌ کوردستان بێ ئاڵتێرناتیڤ نییه‌ و بگره‌ ئه‌مڕۆکه‌ به‌ پێشه‌نگی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان PJAK و ئیدیۆلۆژی ئاپۆچیه‌تی، گه‌له‌که‌مان جارێکی دیکه‌ خه‌ریکه‌ له‌ پێناو ئازادی و مافخوازی سه‌ری ژیانه‌وه‌ هه‌ڵده‌داته‌وه‌ و به‌ شیوه‌یه‌کی مۆدێرن و به‌ که‌سایه‌تی نوێی شۆڕشگه‌ر وڵامی هه‌موو ئه‌و سیاسه‌ته‌ چه‌په‌ڵانه‌ ده‌داته‌وه‌ که‌ نه‌یاران به‌ سه‌رمان دا فه‌رزی ده‌که‌ن...
لێره‌ دا ئێمه‌ به‌ تایبه‌تی له‌و پڕۆسه‌ نگریسانه‌ی ڕه‌ژیم دا، ڕۆڵی جاشه‌کانی هه‌رێمی و پاسدارانی داگیرکه‌ر و ئه‌ندامانی ئیداره‌ی ئیتلاعات له‌ کوردستان و بگره‌ قازیه‌کانی فاشیستی دادگاکانیان – که‌ هه‌ر له‌ خۆوه‌ به‌ پێی ڕق و کینی له‌ مێژینه‌یان له‌ دژی کوردان، سزای گرانی زیندان و سێداره‌ به‌ سه‌ر چالاکانی مه‌ده‌نیه‌ت و ئازادی دا ده‌سه‌پێنن – به‌رچاو ده‌بینین و به‌ ته‌واوی هێزه‌وه‌ وشیاریان ده‌که‌ینه‌وه‌ که‌ ئه‌گه‌ر له‌و سیاسه‌ته‌ پیس و نامرۆڤانه‌ی خۆیان دا له‌ دژی ڕۆڵه‌کانی ئازادی گه‌له‌که‌مان به‌رده‌وام بن، ئه‌وا گیانی پڕ له‌ کین و نه‌فره‌تیان ده‌بێته‌ ئامانجی تۆڵه‌ی هه‌ڵۆکانی ئازادی و تێکۆشه‌رانی ڕێبازی ڕێبه‌ر ئاپۆ...
له‌ هه‌مانکات دا ئێمه‌ لاوان و ژنانی کورد وشیار ده‌که‌یه‌نه‌وه‌ که‌ ئه‌وان دینامیزمی ڕاسته‌قینه‌ی به‌ره‌و پێش بردنی کۆمه‌ڵگان و له‌ جیاتی ئه‌وه‌ی که‌ فریوی سیاسه‌تی به‌ جاش و به‌سیج کردن و فه‌سادی ئه‌خلاقی و ماده‌ سڕکه‌ره‌کان بخۆن، پێویسته‌ وشیار ببن و خۆیان و گه‌له‌که‌یان و دوژمنانی گه‌ل بناسن و بۆ گه‌یشتن به‌ ناسنامه‌ و ژیانێکی ئازاد، تێکه‌ڵاتی هێزه‌کانی ئازادی له‌ ناو شار و ده‌ره‌وه‌ی شاره‌کانی کوردستان دا ببن و به‌ ناسینی ئیدیۆلۆژی ئاپۆئیزم ، ژیانێکی ئینسانی و ئازاد بکه‌نه‌ ئامانجی خۆیان. بێگوومان چیاکانی کوردستان و هێزی گه‌ریلا باوه‌شی بۆ هه‌موو تێکۆشه‌رێکی ڕێگه‌ی ئه‌وین و ئازادی ئاواڵه‌ کردووه‌ ...
له‌ کۆتایی دا ئێمه‌ش وه‌ک ژنان و لاوانی ئاپۆچی له‌ ڕۆژهه‌ڵات په‌یمان تازه‌ ده‌که‌ینه‌وه‌ که‌ تا دوا دڵۆپی خوێن ڕێبازی شه‌هیدانی کوردستان درێژه‌ پێ بده‌ین و له‌ پێناو گه‌یشتن به‌ ژیانی ئازاد و ئامانجه‌ به‌رزه‌کانیان تێبکۆشین...
بژی ڕێبه‌ر APO
بژی PKK و PJAK
شه‌هید نامرن
نه‌فره‌ت له‌ خیانه‌ت و بنده‌ستی
به‌ڵێ بۆ تێکۆشان و یه‌کگرتوویی
نا بۆ دوبه‌ره‌کی و له‌ یه‌کتر جودا بوونه‌وه‌
لاوانی ئاپۆچی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان- لقی موکریان

۰۷/۰۵/۱۳۸۷

+ نوشته شده توسط هه وال ئاگری روژهه لات در جمعه یازدهم مرداد 1387 و ساعت 11:55 قبل از ظهر |