جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆك كۆماری عێراق پێی وایه سه‌رده‌می شه‌ڕی گه‌ریلایی به‌سه‌ر چوه و باس له‌وه ده‌كات كه به‌به‌شداری هه‌مو رێكخراوه كوردییه‌كان له‌سه‌رانسه‌ری دونیا، له‌مانگی ئه‌پریل یاخود "مه‌ی"دا كۆنفرانسی نه‌ته‌وه‌یی ده‌به‌سترێ و ده‌ته‌په‌ش بانگهێشت ده‌كرێ.
سه‌رۆك كۆماری عێراق كه بۆ به‌شداری له‌پێنجه‌مین كۆڕبه‌ندی جیهانی ئاو له‌توركیا بو، له‌مباره‌وه زانیاریی زیاتری دا به‌میدیاكانی توركیا.
تاڵه‌بانی له‌وتوێژێكیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی سی ئێن ئێنی توركی رایگه‌یاند كه كۆنفرانسه‌كه به‌به‌شداری هه‌مو رێكخراو‌و لایه‌نه‌كانی كورد له‌پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان له‌هه‌ولێر ده‌به‌سترێ.
تاڵه‌بانی گوتیشی له‌كۆنفرانسه‌كه‌دا بانگه‌وازی چه‌كدانان ئاڕاسته‌ی په‌كه‌كه ده‌کرێ و ده‌ته‌په‌ش بانگهێشت ده‌كرێ.
"قۆناغی شه‌ڕی گه‌ریلایی به‌سه‌ر چوه"
له‌وتوێژێكیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی ئێن تی ڤی جه‌لال تاڵه‌بانی ئه‌م قسانه‌ی كرد:
له‌كۆنفرانسه‌كه‌دا بانگه‌وازی ئاڕاسته‌ی په‌كه‌كه ده‌كه‌ین، واز له‌توندوتیژی و خه‌باتی چه‌كداری بێنێ. چونكه ئه‌مه، له‌به‌رژه‌وه‌ندی كورد و توركدا نییه. ئه‌م رۆژانه و ئه‌م قۆناغه، شه‌ڕی گه‌ریلایی پێویست نییه. مرۆڤه‌كانی هه‌مو گۆشه‌و قوژبنێكی جیهان، ناچاری به‌ڕێوه‌بردنی شێوازه‌كانی تێكۆشانی ئاشتیانه‌ن. له‌رێگه‌ی په‌رله‌مانتاره‌كان، دیپلۆماسی، چالاكی سیاسی و خه‌باتی راگه‌یاندن پێویسته هه‌وڵبدرێت.
دیداری تاڵه‌بانی و ده‌ته‌په
رۆژی 17ی مارس جه‌لال تاڵه‌بانی چاوی به‌ئه‌حمه‌د تورك كه‌وت و له‌كۆتاییدا ئه‌حمه‌د تورك سه‌باره‌ت به‌كۆنفرانسه‌كه رایگه‌یاند: بێگومان گرنگی ده‌ده‌ین به‌كۆنفرانسه‌كه و بایه‌خ به‌پڕۆژه‌كانی ئاشتی ده‌ده‌ین.
ئۆجه‌لان پشتگیری له‌كۆنفرانسه‌كه ده‌كا
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی ئاژانسی فورات، سه‌رۆكی زیندانیكراوی په‌كه‌كه سه‌باره‌ت به‌كۆنفرانسه‌كه رایگه‌یاند "له‌رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا، كورده‌كانی توركیا، ئێران، عێراق و سوریا پێویسته له‌ناوخۆدا یه‌كێتی سه‌قامگیر بكه‌ن. ده‌كرێ كۆنفرانسه‌كه پشت به‌خۆی ببه‌ستێ و زۆر كه‌س تیایدا به‌شدار بن. له‌هه‌مو چین و گشت حزبه‌كانه‌وه. پارته‌کانی تری كوردی توركیاش ده‌كرێ به‌شدار بن. هیچ سنورێك له‌به‌شداربوندا نییه. ته‌نانه‌ت ده‌كرێ سوریا، توركیا، عێراق، ئێران، ئه‌مریكا و ئه‌وروپا چاو‌دێر بنێرن.
"پلانی ئۆباما"
به‌گوێره‌ی راپۆرتێكی شیكاری رۆژنامه‌ی "گونلویك"ی نزیك له‌په‌كه‌كه كه له‌توركیا وه‌شان ده‌كات، له‌چاوپێكه‌وتنی نێوان عه‌بدوڵا گویل و جه‌لال تاڵه‌بانیدا، سه‌باره‌ت به‌په‌كه‌كه باس له‌وه كراوه كه كادێره پێشه‌نگه‌كانی ئه‌و پارته ره‌وانه‌ی وڵاتی سێهه‌م بكرێن، لێبوردن بۆ په‌كه‌كه‌ییه‌كان ده‌ربگرێت بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێنه‌وه ناو توركیا. به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی رۆژنامه‌كه ئه‌م پلانه له‌لایه‌ن پسپۆڕی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، هێنری ج. باركه‌یه‌وه ئاماده كراوه و له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی ئۆباماوه په‌سند كراوه.

